مه‌راسیمی 29یه‌مین ساڵیادی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكردو ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بیست و نۆ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن تێده‌په‌ڕێت، كه زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به كیمیایی شه‌هیدكران.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: مه‌راسیمی ساڵیادی كیمیا باران كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی "له مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك چه‌ندین چالاكی هونه‌ریش ئه‌نجامده‌درێن و له كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆش زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پانێڵێك له‌سه‌ر جینۆساید سازده‌كات".
شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر، كه سیمبوڵی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له‌دوای تێپه‌ڕینی 29 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی شاره‌كه‌دا، هێشتا گۆڕه‌كه‌ی نادیاره‌و كه‌س نازانێت له‌كوێ نێژراوه.
شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر خاوه‌نی هه‌شت كچ و 3 كوڕ بووه، خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی له تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بوون, له كاتێكدا گۆڕی خۆی و كۆرپه‌كه‌ی نادیاره، بهلاَم گۆڕی خێزان و منداڵه‌كانی تری له‌گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ن.